ریال مەدرید فەخری عەرەبی پرێمەرلیگی دەوێت

دوای ئەوەی ریا مەدرید دوو وەرز بێ هیچ گرێبەستێک بەرێکرد، لە ئێستادا خۆی ئامادە دەکات گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات دوای مباپێ ئێستا فەخری عەرەبیشی کردۆتە ئامانجی یانەکە

دوای ئەوەی هەموو جوڵەکانی مباپێ و هەواڵەکانی فەرەنسا ئاماژەیان بەوە کردووە کیلیان مباپێ لە سەرەتای وەرز یاریی بۆ یانەی ریال مەدرید ئەنجام دەدات، لە هەواڵێکی ئەمشەوی رۆژنامەی لیکیپی فەرەنەسی کە یەکێکە لەو رۆژنامەڤانانەی کە هەواڵەکانی لای هاندەران جێگای بایەخە ئاماژەی بەوە کردووە لە ریال مەدرید ریاز مەحرێزی جەزائیری یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی کردۆتە ئامانج بە جدی بیر لەوە دەکاتەوە وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بکاتە یاریزانی نوێی یانەکەی و هاوشانی کیلیان مباپێ یاریی بۆ یانەکە بکات

ریاز مەحرێز ئەم وەرزە بە ئاستێکی بەرز لەگەڵ مانچێستەر سیتی دەرکەوتووە لای جەزائیریەکان هەمیشە بە فەخری عەرەب ناوی دەهێنن، لە بەرامبەردا میسریەکان سڵاح بە فەخری عەرەب ناو دەهێنن

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close