كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ هانده‌رانی لیڤه‌رپوول: هه‌رگیز ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان له‌یاد ناكه‌م

كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هانده‌رانی لیڤه‌رپوول كرد و ده‌ڵێت ‘هه‌رگیز ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان له‌یاد ناكه‌م’.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له ئینستاگرام ڤیدیۆیه‌كی هانده‌رانی لیڤه‌رپوولی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له په‌یامێكی بۆ هانده‌رانی لیڤه‌رپوول نووسیویه‌تی ‘یه‌ك جیهان، یه‌ك وه‌رزش، یه‌ك خێزانی جیهانی، هانده‌رانی ئانفێڵد سوپاستان ده‌كه‌م، من و خێزانه‌كه‌م هه‌رگیز ئه‌م هه‌ڵوێسته پڕ رێز و مێهرهبانییهتان له‌یاد ناكه‌ین’.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌بارچوونی كۆرپه‌كه‌ی جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشه‌ویستی راگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه به‌شداریی یاریی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوولی نه‌كرد، هانده‌رانی لیڤه‌رپوول له خوله‌كی حه‌وته‌م وه‌كو هاوخه‌مییه‌ك بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌یه‌كه‌وه هه‌ستانه‌وه سه‌رپێ و هاوسۆزی خۆیان بۆ دۆن ده‌ربڕی.