ئەو منداڵەی لە ریمۆنتادایەکەی سەر بارسێلۆنا تۆپی دەهێنایەوە ئێستا بووەتە ئەستێرەی لیڤەرپوول

ئەو منداڵەی لە ریمۆنتادا مێژووییەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ تۆپی دەهێنایەوە، ئێستا بووەتە ئەستێرەی یانە ئینگلیزییەکە.
ئۆکلی کانۆنیێر ئەو منداڵە بوو کە ساڵی 2019 لە یاریگای ئانفێڵد لە یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا بووە هۆی ئەوەی ئالێکساندەر ئارنۆڵد بە خێرایی کۆڕنەکەی جێبەجێ بکات و ئۆریجی گۆڵی چوارەم بکات و رێدز بەسەر بلاوگرانادا سەربکەوێت.

کانۆنیێری 17 ساڵان ساڵی دواتر گرێبەستی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول واژۆکرد و لە بۆڵبۆیەوە بووە یاریزانێکی پیشەگەر، ئەم وەرزە ئەو یاریزانە خۆشەویستی هاندەرانی لیڤەرپوول لە تیپی خوار 18 ساڵانی لیڤەرپوول 40 گۆڵی کردووە و گۆڵکاری یانەکەیەتی کە لەدوایین یاریی بەرامبەر وۆلڤەرهامتن باشترین ئاستی پێشکەش کرد و بە پیاوی یارییەکە دەستنیشانکرا.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close