مێسی تووشی پێکان بوو

لیۆنێل مێسی تووشی پێکان بووە و لە یارییەکانی پاریس سانجێرمان دادەبڕێت.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، لیۆنێلمێسی لە پووزی قاچی تووشی پێکان بووە و خەریکی وەرگرتنی چارەسەر وەرگرتنە، لە 48 کاتژمێری داهاتوو پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت.

مێسی بەهۆی پێکانەکەی لە یاریی ئەمشەو بەرامبەر ئانجیێ لە خولی فەرەنسی بێبەش دەبێت، کە لەو یارییە پاریس پێویستی بە خاڵێکە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close