بەر لە یاری ئۆساسۆنا و مانچێستەر سیتی ریال مەدرید هەواڵێكی ناخۆشی پێگەیشت

 

بەر لە هەدوو یاری گرنگ بەرامبەر ئۆساسۆنا لە لیگای ئیسپانیا و لە چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەستەی ڕاهێنەرانی ڕیال مەدرید هەواڵێكی ناخۆشیان لەسەر ئەستێرەیەكی گرنگی یانەكە پێگەیشت.

بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید تاقمی پزیشكانی ڕیال مەدرید رایانگەیاندوە كە كارلۆس كاسیمیرۆ تووشی پێكان هاتوە و ئەگەری هەیە جگە لە یاری ئۆساسۆنا بۆ یاری چوونی چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاری نەكات، بەپێی هەواڵەكە كاسیمیرۆ كێشەی لە كاسوولەكانی هەیە و پێویستی بە پشوو هەیە، بۆیە ریال مەدرید پلانێكی داڕشتوە تا هەموو هەوڵی خۆی بدات بۆ ئەوەی یاریزانەكە بۆ یاری بەرامبەر مان سیتی ئامادە بكات.

جێی ئاماژەیە، ڕیال مەدرید رۆژی 26 ی ئەم مانگە ریال مەدرید لە یاریگای ئیتحاد ڕووبەڕووی مان سیتی دەبێتەوە و یاری گەڕانەوەش لە یاریگای بیرنابیۆ دەبێت

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close