کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی تۆمارکردنی هاتریکەکەی بە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار پاداشت کرا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی تۆمارکردنی هاتریکەکەی بەرامبەر نۆریچ سیتی بە ملیۆنێک و 110 هەزار دۆلار خەڵات کرا و لەمەودوا ئەو هێرشبەرەی مان یونایتد هەر گۆڵێک بکات پارەی بەسەردا دەڕێژرێت.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئەوەی ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزە گەیاندە 21 گۆڵ لەگەڵ یانەکەی، بەندەکانی گرێبەستەکەی چالاک دەکرێن و هەر گۆڵێک بکات دەبێت مانچێستەر یونایتد 130 هەزار دۆلار بە دۆن بدات.
کریس بەرامبەر ئەو 20 گۆڵەی لەم وەرزە بۆ یانەکەی کردووە، 980 هەزار دۆلار وەکو پاداشت وەرگرت، هەروەها بەرامبەر هاتریکەکەی لەگەڵ نۆریچ سیتی تۆماری کرد، 130 هەزار دۆلاری دیکەی وەکو پاداشت وەرگرت و بە تێکرایی ئەو یاریزانە لە یەک شەودا زیاتر لە ملیۆنێک دۆلاری وەکو پاداشت وەرگرتووە.
لە گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ لە مان یونایتد هاتووە، لەمەودوا لەو یارییانەی کە لە پرێمەرلیگ ماون بەرامبەر تۆمار کردنی هەر گۆڵێک 130 هەزار دۆلار وەکو پاداشتی پێدەدرێت، ئەمە بێجگە لەو مووچە و گرێبەستەکەی کە وەریگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە یانەی مانچێستەر یونایتد بریاریداوە ئەم وەرزە گۆڵکاری یانەکەی ملیۆنێک و 300 هەزار دۆلار خەڵات بکات، چاوەڕێ دەکرێت ئەم بڕە پارەیەش هەر بۆ رۆناڵدۆ بێت، چونکە ئەو یاریزانە بە تۆمار کردنی 15 گۆڵ گۆڵکاری یانەکەیەتی و هیچ یاریزانێکی یانەکە لێی نزیک نییە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close