پانۆرامای هه‌واڵه‌ وه‌رزشییه‌كانی ساڵی 2021

هه‌وراز كاوه‌
28/9
هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا بۆ چواره‌م جار له‌سه‌ریه‌ك نازناوی پاڵه‌وانێتی جامی لاڤه‌ری برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ شكستێكی كه‌مه‌رشكێنی دووچاری هه‌ڵبژارده‌ی‌ هه‌موو جیهان كرد.
جامی لاڤه‌ر به‌ناوی رۆد لاڤه‌ری ئه‌فسانه‌ی‌ تێنسی سه‌رزه‌وی كراوه‌ كه‌ له‌م پاڵه‌وانێتییه‌ تیپی ئه‌وروپا كه‌ باشترین یاریزانانی ئه‌و كیشوه‌ره‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی تیپی هه‌موو جیهان ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و تیپه‌ی‌ زووتر 13 خاڵ كۆبكاته‌وه‌ ده‌بێته‌ براوه
7/10
‌پاو گاسۆلی ئه‌فسانه‌ی‌ باسكه‌ی‌ ئیسپانیا وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له‌ یاریكردن له‌ ته‌مه‌نی 41 ساڵی راگه‌یاند
گاسۆل به‌ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كان له‌ مێژووی ئیسپانیا داده‌نرێت كه‌ دوای پێشكه‌ش كردنی ئاستی به‌رز له‌ ریزی بارسێلۆنا رووی كرده‌ خولی باسكه‌ی‌ ئه‌مریكا و ماوه‌یه‌كی زۆر بۆ تیپی لۆس ئه‌نجلس لیكه‌رز یاریكردو دواتر بۆ چه‌ند تیپێكی تری ئێن بی ئه‌ی یاری كر.

مانگی 10
10/10
ده‌سته‌ی خولی ئینگلته‌را براوه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كانی مانگی رابردووی پریمه‌رلیگی دیاریكردو هه‌ریه‌ك له‌ رۆناڵدۆ و میكێل ئارتیتا بوونه‌ براوه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كان.
10/10 هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا جامی نه‌یشنلیگی له‌ ئیسپانیا دوو به‌یه‌ك برده‌وه‌ و بووه‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌.
12/10
ئه‌ندامانی یانه‌ی‌ به‌نفیكای پرتوگالی رۆی كۆستای ئه‌ستێره‌ی دیاری تۆپی پێی ئه‌وروپا و یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌یان وه‌كو ه‌سرۆكی نوێ دیاریكرد كه‌ ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی‌ ویس فیلیپی ڤیێرای سه‌رۆكی ده‌ستگیركراوی یانه‌كه‌.
یانه‌كه‌ رایگه‌یاند له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌ رۆی كۆستای 49 ساڵ به‌ ئاسانی سه‌ركه‌وتنی تۆماركردوه‌ كه‌ له‌سه‌دا 84.48ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و نزیكترین ركابه‌ری كه‌ فرانسیسكۆ بینیتێز بووه‌ له‌سه‌دا 12ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌
26/10
پاڵه‌وانێتییه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی درێژه‌یان هه‌یه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌سلان كاراتسیڤ و ئه‌نیت كۆنتاڤیت نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی جامی كرملینیان برده‌وه‌و له‌ به‌لژیكاش یانیك سینه‌ر نازناوی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپای برده‌وه‌.
سه‌ره‌تا له‌ جامی كرملین كه‌ له‌ روسیا به‌ڕێوه‌چوو كۆنتاڤیت له‌ یاری كۆتایی رووبه‌ڕووی ئیكاترینا ئه‌لیكساندرۆڤای روسی بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌.
یارییه‌كه‌ رووداوی سه‌رنجڕاكێشی به‌خۆوه‌ بینی كه‌ ئه‌ستێره‌ رووسییه‌كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می 6-4 برده‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌ چوار گێمی بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌وت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ كۆنتاڤیت 6 گێمی له‌سه‌ریه‌كی گرت و كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌میشی 7-5 برده‌وه‌ و جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی‌ به‌رز كرده‌وه‌ كه‌ سێیه‌م نازناویه‌تی له‌م وه‌رزه‌.

31/10
یانه‌ی ئینته‌ر میلان رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبه‌ری ئه‌رژه‌نتینی یانه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن و ئه‌و یاریزانه‌ ئیمزای له‌سه‌ر نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی تا هاوینی 2026 كردوه‌. لاوتارۆ ساڵی 2018 له‌ راسینگ كله‌به‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 25 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئینته‌ره‌وه‌ كردوه‌و له‌ 144 یاریش 54 گۆڵی كردوه‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close