یاریزانێکی ئارجێنتینی دەڵێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترینی مێژووە و ئەگوێرۆش وەڵامی دەداتەوە

یاریزانێکی لاوی ئارجێنتینی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دادەنێت و سێرخیۆ ئەگوێرۆش وەڵامی دەداتەوە.

دوای یارییەکەی بەرامبەر نۆریچ سیتی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لە یارییەکە هاتریکی تۆمارکرد تۆپی یارییەکەی بە ئالیخاندرۆ گارناچۆ یاریزانی لاوی یانەکەی دا، ئەو یاریزانە لاوە ئارجێنتینییەش دوای یارییەکە وێنەکەی خۆی و کریستیانۆی لە ئینستاگرام داناوە و نووسیویەتی ‘باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ’.

سێرخیۆ ئەگوێرۆ یاریزانی ئارجێنتینی پیشووی بارسێلۆنا لەو یاریزانە لاوە ئارجێنتینییە هاتووەتە دەنگ و بۆی نووسیوە ‘چونکە تۆ هێشتا لەگەڵ لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی مێژوو یاریت نەکردووە’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتریکی ژمارە 60ـی لە کاروانی وەرزشی خۆی کرد و لەم وەرزە لەگەڵ مان یونایتد ژمارەی گۆڵەکانی خۆی گەیاندە 21 گۆڵ، کە لە 10 یاریی گۆڵی سەرکەوتنی بۆ یانەکەی کردووە.

Sergio Aguero trolled Garnacho over his praise for Ronaldo (Image: PA)

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close