کاسانۆ: ئەنچیلۆتی بەختی هەیە ئەگینا ریال مەدرید بەرامبەر پاریس و چێڵسی زۆر خراپ بوو

ئەنتۆنیۆ کاسانۆ پێیوایە کارلۆ ئەنچیلۆتی بەختی هەیە ئەگینا لە چامپیۆنزلیگ شیاوی ئەوە نەبوو بگاتە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
ئەنتۆنیۆ کاسانۆ یاریزانی پێشووی ئیتاڵی لە لێدوانێکی لەبارەی ئاستی ریال مەدرید لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە لێدوانێکیداگوتی ‘کارلۆ ئەنچیلۆتی بەخت یاوەری بوو، ئەگینا ریال مەدرید بەرامبەر پاریس سانجێرمان و چێڵسی زۆر خراپ یاریی کرد، بەڵام زوو یان درەنگ ئەنچیلۆتی ئەو بەختەی نامێنێت’.

هەروەها کاسانۆ گوتیشی ‘بیرم نایەت ئەنچیلۆتی بووبێتە هۆی بەرەو پێشچوونی ئاستی یاریزانێک و ئەستێرەیەکی پێگەیاندبێت’.

ریال مەدرید لە قۆناخی 16 و چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە زەحمەت پاریس سانجێرمان و چێڵسی تێپەڕاند و لە قۆناخی پێش کۆتایی رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close