پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاری ئەمشەوی فڕانكفۆرت بڵاوكرایەوە

 

بڕیارە كاتژمێر 10ی ئەمشەو بەكاتی هەولێر یانەی بارسێلۆنا لە یاری گەڕانەوەی پاڵەوانێتی یۆرۆپا لیگ بەرامبەر یانەی فڕانكفۆرت یاری بكات.

سەبارەت بەو یارییەی لە نێو یاریگای كامپ نو بەڕێوە دەچێت، ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی پێكهاتەی پێشبینیكراوی یانەی بارسێلۆنا بڵاوكردوەتەوە كە تێیدا چاڤی ڕاهێنەر بەشێوازی 3-3-4 یاری دەكات و پێكهاتەكە بەم شێوەیە دەبێت:
گۆڵپارێز: تیر شتیگن
بەرگری: جۆردی ئەلبا ، لینگلیت، گارسیا، ئاراخۆ
ناوەڕاست: پیدری، دی یۆنگ، بۆسكێتس
هێرشبردن: دیمبلی ، ئۆبامیانگ ، تۆرێس

ئەوەش وێنەی پێكهاتەی هەردوو تیپەكەیە..

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close