مانگی رەمەزان نهێنی هاتریکەکەی کەریم بێنزێما بووە

کەریم بێنزێما بەو هاتریکەی بەرامبەرچێڵسی لە چامپیۆنزلیگ کردی سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راکێشا، کەچی دەرکەوت پێش یارییەکە بەڕۆژووش بووە.
میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، کەریم بێنزێما 13 خولەک پێش یاریی چێڵسی و ریال مەدرید لە یاریگای ستامفۆرد بریدج بەربانگی کردووەتەوە، تەنانەت بەهۆی بەڕۆژووبوونی، دوای یارییەکە کارلۆ ئەنچیلۆتی ئاشکرایکرد کە کەریم بێنزێما پێش یارییەکە ناسنامەکەی ون کردبوو، خەریکبوو بەهۆی نەبوونی ناسنامەیچوونە ژوورەوەی یاریگا لە یارییەکە بێبەش بێت.

بێنزێما کە دووەم یارییە لەسەریەک لە چامپیۆنزلیگ هاتریک دەکات، بەردەوام لە مانگی رەمەزان وێنەی خۆی لە کاتی بەربانگ بڵاو دەکاتەوە و پاەندە بە نەریت و ئەرکە ئایینییەکان و ماوە ماوە کەللەشاخیش دەکات.

دوو رۆژ پێش یارییەکەی چێڵسی کەریم لە لێدوانێکی لەبارەی مانگی رەمەزان گوتبووی ‘من بەڕۆژوو دەبم و پابەندم بە ئەرکە ئایینییەکان، مانگی رەمەزان بەشێکە لە ژیانم و بەڕۆژووبوون هیچ کاریگەرییەکی خراپم لەسەر دروست ناکات، کاتێک بەڕۆژوو دەبم بەهێزتر دەبم’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close