وه‌ین روونی وه‌ڵامی قسه‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌داته‌وه‌

وه‌ین روونی وه‌ڵامی قسه‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌داته‌وه‌ كه‌ روونی به‌ كه‌سێكی به‌خیل وه‌سفكردبوو.

وه‌ین روونی هێرشبه‌ری پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد و راهێنه‌ری ئێستای دێربی كاوتنی ئینگلیزی له‌ لێدوانێكی له‌باره‌ی كۆمێنته‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌ روونی به‌ به‌خیل وه‌سفكردبوو ده‌ڵێت ‘من ئه‌م به‌یانییه‌ كۆمێنته‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆم بینی، پێموایه‌ هیچ یاریزانێك له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا نییه‌ به‌خیلی به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ نه‌بات، هه‌موو یاریزانێك به‌خیلی به‌ ده‌ستكه‌وت و ئاست و نازناوه‌كان و سه‌روه‌ت و سامان و سیك پاكه‌كان و جه‌سته‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌بات’.

هه‌روه‌ها روونی گوتیشی ‘له‌و بڕوایه‌دام ته‌نانه‌ت لیۆنێل مێسیش به‌خیلی به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌بات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close