لیڤاندۆڤسیكی بۆ پۆشینی درێسی بارسێلۆنا یەك مەرجی هەیە

 

ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی تازەترین زانیاری سەبارەت بە گفتوگۆیەكانی بریكاری كارەكانی لیڤاندۆڤسكی و بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی كردوە كە بینی زهافی بریكاری كارەكانی لیڤاندۆڤسكی دوو جار لەگەڵ بەرپرسانی بارسیلۆنا گفتوگۆی كردوە و ئەو خۆشخاڵی یاریزانەكەی بە پۆشینی درێیسی بارسێلۆنا بە یانەكە گەیاندوە و لێرەدا لیڤاندۆسكی كە ماوەیەكی زۆرە حز دەكات لە لیگای ئیسپانیا یاری بكات مەرجی سەرەكی ئەوەیە كە گرێبەستەكەی بۆ وەرزێك نەبێت بەڵكو بۆ 3 وەرز بێت، ئەوەش كێشەی سەرەكی یە تا ئێستا نێوان یاریزانەكە و یانەی بارسێلۆنا.

جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا بەهۆی كشانەوە لە گواستنەوەی هالاند بەهۆی تێچوونی زۆرەوە لیڤا بژاردەیەكی بەهێزە بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبردنی بارسێلۆنا تۆكمەتر بكات، لێرەش پێویستە ڕەزامەندی بایەرن میوشن وەربگیرێت و پارەی دەستبەردار بوون لە یاریزانەكەش بە یانە ئەڵمانییەكە بدرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close