لیڤاندۆڤسكی به‌نهێنی په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی بارسێلۆنا كردووه!

له ماوه‌ی رابردوو ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی به بارسێلۆنا بڵاو بوویه‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی و دزه پێكراو ئاشكرا نه‌بوو، هه‌رچه‌نده تا دێت ده‌نگۆكان زیاتر ده‌بن.
ئه‌مڕۆ پێگه‌ی سپۆرتی ئیسپانی و نزیك له بارسێلۆنا له هه‌واڵێكی تایبه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و هێرشبه‌ری بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی بارسێلۆنای كردووه و پێی گوتوون كه ئاره‌زوو ده‌كات یاریی بۆ بارسا بكات، بۆیه له‌م هاوینه كار بۆ گواستنه‌وه‌ی بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی میونشن رێكبكه‌ون، ئه‌ویش ئاماده‌یه له كامپ نوو یاریی بكات.
گرێبه‌ستی لیڤا له‌گه‌ڵ بایرن میونشن له هاوینی ساڵی 2023 كۆتایی دێت، واتا ده‌بێت زیاتر له وه‌رزێكی تر له بۆندزلیگا یاریی بكات، بۆیه سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن خاوه‌نی خه‌ڵاتی زه‌بێستی باشترین یاریزانی جیهان، ده‌یه‌وێت ئه‌زموونێكی تازه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ تاقیبكاته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش، بارسای هه‌ڵبژاردووه.