هۆكاری تازەنەكردنەوەی یۆڤێنتۆس بۆ گرێبەستی دیبالا ئاشكرا كرا

 

دوای ئەوەی یانەی یۆڤێنتۆس ڕایگەیاند گە گرێبەستی پاولۆ دیبالا تازە ناكاتەوە، ڕۆژنامەیەكی ئیتالی ناسراو هۆكاری ئەو كارەی خستە ڕوو.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی توتو سپۆرت ئاشكرای كردوە كە هۆكارەكە تەنها لەبەر پارە و مووچە نەبووە، بەڵكو لایەنی هونەری هۆكاری سەرەكی بووە، یۆڤێنتۆس دوای رۆیشتنی كریستیانۆ ڕۆنالدۆ چاوەڕێی ئەوەیان دەكرد دیبالا یانەكە هەڵبگرێت و ببێتە پارچەی سەرەكی پڕۆژەی داهاتووی یانەكە بەڵام ئەو وا نەبوو بەتایبەتی دوای گەڕانەوەی لە پێكان ئاستی بەو شێوەیە نەبوو كە ڵیی چاوەڕێ دەكرا، هەروەها زۆر پێكانەكانی یاریزانەكە وای كرد كە یۆڤێنتۆس گرێبەست لەگەڵ فلاهیڤیچ ببەستێت و ئێستاش ئەو پارچەی سەرەكی پرۆژەی داهاتووی یۆڤێنتۆس هەژمار دەكرێت.

جێی ئاماژەیە، ئەو هاوینە دیبالا دەتوانێت بەخۆڕایی لە یۆڤێنتۆس بڕوات و یانەی خانمە پیرەكەش دەیەوێت بۆ پڕكردنەوەی شوێنەگەی گرێبەست لەگەڵ محەمەد سەلاح واژۆ بكات، لە حاڵەتێك كە یاریزانە میسرییەكە گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول تازە نەكردەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close