ته‌واو.. پاولۆ دیبالا رۆیشتنی له‌ یۆڤێنتۆس یه‌كلاكرده‌وه‌

پاولۆ دیبالا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یۆڤێنتۆس نوێ ناكاته‌وه‌ و كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ بێبه‌رامبه‌ر ریزه‌كانی یۆڤێنتۆس به‌جێده‌هێڵێت.

میدیاكانی ئیتاڵیا رایانگه‌یاندووه‌، گفتوگۆكانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی پاولۆ دیبالا له‌گه‌ڵ یۆڤێنتۆس شكستیان هێنا و گه‌یشته‌ بنبه‌ست، یاریزانه‌ ئارجێنتینییه‌كه‌ بڕیاریداوه‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه‌ و به‌ گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌خت ریزه‌كانی یانه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت.

هاوینی 2019 دیبالا نزیكبوو بچێته‌ مانچێسته‌ر یونایتد یان تۆتێنهام، به‌ڵام دواجار له‌ یانه‌كه‌ مایه‌وه‌ و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و یانه‌ ئینگلیزییه‌ دووباره‌ بێنه‌وه‌ سه‌ر هێڵ.

دیابالا هاوینی 2015 له‌ پالێرمۆوه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ یۆڤێنتۆس كرد و له‌ ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا پێنج نازناوی سێریا ئه‌ی و چوار جامی ئیتاڵیای له‌گه‌ڵ بیانكۆنێری به‌ده‌ستهێنا.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close