كومان باسی بارسێلۆنای ئێستا دەكات و هەندێك نهێنی دەخاتە ڕوو

 

لەتازەترین چاوپێكەوتن دا، رۆنالد كومان ڕاهێنەری پێشووی بارسێلۆنا باسی چەند تەوەرێكی گرنگی سەبارەت بە یانەی بارسێلۆنا و رۆیشتنی مێسی و هۆكاری ڕاستەقینەی دەركردنی كرد.

لەم بارەیەوە میدیا كەتەلۆنییەكان ئاشكرایان كردوە كە كومان دەڵێت من بۆ پارە نەهاتم پۆستی ڕاهێنهەرایەتی بارسا وەربگرم من تەنها هاتم خزمەت بكەم و سەركەوتوو بم لەو یانەیەی خۆشم دەوێت و پێشتر یاریم بۆ كردوە، بەڵام لاپۆرتا لەبەر ئەوەی ئەو منی نەهێناوە بەزووترین كات كاری لەسەر ئەوە كرد شكست بخۆم و لایدام من هەستم دەكرد كە دەیەوێت لەكۆڵم بكاتەوە.

سەبارەت بە رۆیشتنی مێسی كومان دەڵیت من پێم سەیرە چۆن بەبیانووی نەبوونی پارە ڕێگایان دا مێسی بڕوات لە كاتێكدا بڕێكی زۆر پارەیان سەرف كرد تا فیران تۆرێس بۆ ڕیزەكانی یانەكە بگوازنەوە، من دڵنیام كە ئەو كاتیش یانەكە توانای دارایی هەبوو تا مێسی بهێڵێتەوە ، بەڵام بە ئەنقەست ئەوە نەكرا و مێسییان بەو شێوەیە بەڕێكرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close