فه‌رمی| مۆرینهۆ سزا درا!

جۆزێ مۆرینهۆی پۆرتوگاڵی و راهێنه‌ری رۆمای ئیتاڵی، به‌ فه‌رمی له‌ لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا سزادرا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا، كه‌مێك پێش ئێستا به‌ فه‌رمی بڕیاریدا جۆزێ مۆرینهۆ بۆ دوو یاریی داهاتووی رۆما له‌ سێریا رابگیریێت و ناتوانێت، له‌ نێو یاریگا سه‌رپه‌رشتی گورگه‌كانی رۆما بكات.

ئه‌م سزایه‌ی مۆرینهۆ به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌، له‌ یاریی رابردووی رۆما دژی هیلاس ڤیرۆنا له‌ سێریا ئه‌ی، راهێنه‌ره‌ پۆرتوگاڵیه‌كه‌ تووڕه‌ بوو، نه‌یتوانی خۆی كۆنتڕۆڵ بكات و تۆپی یارییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و به‌ لێدانه‌كی به‌هێز تۆپه‌كه‌ی فڕێدا، دواتر ناوبژیوان به‌ كاریی سوور كردییه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌مڕۆش بڕیار له‌سه‌ر راگیرانی درا.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close