تەواو، ریال مەدرید و هالاند گەیشتنە رێککەوتن

ئێرلینگ هالاند و ریال مەدرید گەیشتوونەتە رێککەوتن، یانە ئیسپانییەکە نزیکبووەتەوە هاوینی داهاتوو هێرشبەرە نەرویجییەکە بباتە ریزەکانی.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، مانگی رابردوو شاندێکی یانەی ریال مەدرید لە مۆناکۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئێرلینگ هالاند و باوکی کۆبوونەتەوە، گفتوگۆیان لەبارەی داهاتووی هێرشبەرەکەی بۆرووسیا دۆرتمۆند کردووە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، گەرچی مینۆ رایۆلا بەڕێوەبەری کارەکانی هالاند بەهۆی خراپی تەندروستییەوە لە کارەکانی دوورکەوتووەتەوە، بەڵام رافاییل بیمێنتا وەکو نوێنەری رایۆلا ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە، هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون هێرشبەرەکەی دۆرتمۆند ریال مەدرید لەسەرووی ئەو یانانە دابنێت کە پەیوەندی پێوە دەکات.

ریال مەدرید و هالاند لەسەر ئەوە رێککەوتوون هاوینی داهاتوو ئەگەر یانەکەی بەجێهێشت ئەوا ریال مەدرید لە سەرووی ئەو یانانە دابنێت کە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات.

خاڤییر تیباس سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو رایگەیاند، هاوینی داهاتوو ریال مەدرید هەریەکە لە کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند بگوازێتەوە ریزەکانی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close