ئاراخۆ لەسەر قسەكانی بەرامبەر یاریزانە دەركراوەكەی ئیسپانیۆل داوای لێبوردنی كرد

 

دوای ئەوەی لە یاری دێربی دوێنێ شەو بەرامبەر ئیسپانیۆل قسەی ناشرینی بە میلامیدی یاریزانی لاوی ئیسپانیۆل گوت، ئەراخۆ لەسەر ئەو كارەی داوای لێبوردنی لە یاریزانەكە و هاندەرانی ئئسپانیۆل كرد.

لەم بارەیەوە كەناڵی مووڤیستار ئاشكرای كرد كە ئاراخۆ كە ئەو كات بەهۆی پێكان یاریگای جێهێشتبوو، لە دوای هەرایەكی پیكێ و میلامید و دەركردنی هەردووكیان بەكارتی سوور لە یاریزانەكەی ئیسپانیۆل نزیك دەبێتەوە و پێی دەڵێت” ئێوە بۆ خولی پلە دووەكان ..بۆ خولی پلە دووەكان” لەگەڵ قسەكانیش ئاماژە بە ژمارە دوو دەكات، ئەو قسانەی بووە هۆی ئەوەی یاریزان و ڕاهێنەر و هاندەرانی یانەی خاوەن یاریگا تووڕە بكات.

بۆیە ئاراخۆ دوای یارییەكە لە پەیامێكدا لە ئینێستاگرام گوتی ” داوای لێبوردن لە هەموو ئیسپانیۆل دەكەم لەسەر ئەوەی دوێنێ شەو ڕوویدا، ئەوەی یاری دێربی بوو بەهۆی ئاڵۆزی یارییەكە ئەوە كرا، من ڕێز لە هەموو هاندەران و یانەكان دەگرم، هیچ شانازی بەوە ناكەم كە لە یارییەكە ئەنجامم دا”.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close