جانلویجی بوفۆن ریكۆردێكی مێژوویی تۆمار ده‌كات
بوفۆن بووه یه‌كه‌م گۆڵپارێز له مێژووی تۆپی پێ ئه‌م ریكۆرده تۆمار بكات

جانلویجی بۆفۆنی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی یانه‌ی پارمای ئه‌و وڵاته، بووه یه‌كه‌م گۆڵپارێز له مێژوو ریكۆردێكی گه‌وره تۆمار بكات، كه پێشتر هیچ گۆڵپارێزێك نه‌یتوانیوه بگاته ئه‌م ژماره‌یه.
جانلویجی بۆفۆنی ته‌مه‌ن 44 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پارما رووبه‌ڕووی بێنێڤێنتۆ بوویه‌وه و له‌و یارییه، دووباره بۆفۆن تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی پاراست، ژماره‌ی كلین شیتهكانی له مێژووی یارییه فه‌رمییه‌كانی گه‌یانده 500 كلین شیت و بووه یه‌كه‌م گۆڵپارێز له مێژووی تۆپی پێ، ئه‌م ریكۆرده تۆمار بكات.
بۆفۆن له كاروانی وه‌رزشی خۆی یاریی بۆ چه‌ند یانه‌ی جیاواز كردووه و زیاتر له 1,100 یاریی فه‌رمی ئه‌نجامداوه، كه‌چی تاوه‌كو ئێستا له یارییكردن به‌رده‌وامه و ئه‌م وه‌رزه، له ریزه‌كانی پارما له سێریا بی یاریی ده‌كات، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی ته‌واو هه‌ڵكشاوه و هیچ گۆڵپارێز و یاریزانێكی هاوته‌مه‌نی نه‌ماوه كه له‌گه‌ڵی یاریی بكه‌ن، به‌ڵام خۆی له یارییكردن به‌رده‌وامه و دیار نییه ئه‌م وه‌رزه كۆتا وه‌رزی ده‌بێت یان به‌رده‌وام ده‌بێت له یارییكردن.
Gianluigi Buffon becomes the first goalkeeper to reach 500 clean sheets in football history.
GOAT with gloves on 🐐🧤 pic.twitter.com/muZHhxM8n8
— ESPN FC (@ESPNFC) February 8, 2022