نێیمار لەبەر ریال مەدرید ئاهەنگی لەدایکبوونی ناگێڕێت

نێیمار لەبەر یارییەکەی ریال مەدرید ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی خۆی ناگێڕێت و لە ئیستاوە خۆی بۆ ئەو یارییە ئامادە دەکات.

رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەرەنسی رایگەیاندووە، نێیمار داسێلڤا کە بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکانی ئەمدواییەی پاریس سانجێرمان دابڕاوە، نایەوێت ئاهەنگی لەدایکبوونی خۆی بگێڕێت کە ئەمڕۆ شەممە رۆژی لەدایکبوونیەتی و تەمەنی دەبێتە 30 ساڵ.

نێیمار نایەوێت هاوشێوەی ساڵانی رابردوو ئاهەنگێکی گەورە ساز بکات، تەنیا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی نزیکی یادی لەدایکبوونی خۆی دەکاتەوە، کە ساڵانی رابردوو هەمیشە بەهۆی لێکەوتەکانی ئاهەنگی لەدایکبوونی لە یارییەکانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبوو.

نێیمار لەوەتەی لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کردووە هەموو ساڵێک زیاتر لە 200 کەسی بۆ ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی بانگهێشت دەکرد، بەڵام ئەمساڵ دەیەوێت زیاتر گرنگی بە گەڕانەوەی بۆ یاریکردن بدات، بۆیە دەیەوێت بە باشترین شێوە بۆ یاریی رۆژی 15ـی ئەم مانگە ئامادە بێت، کە ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەیەک دەگەن.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close