لیڤاندۆڤسکی: نازانم مێسی دووڕوو بووە یان نا

لیڤاندۆڤسکی پێیوایە خەڵاتی زەبێست لە باڵۆن دۆر گرنگترە و دەڵێت: نازانم میسی بۆچی بڕیاری خۆی گۆڕیوە.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بایرن میونشنی ئەڵمانی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی دەڵێت ‘بەمدواییانە بیرم لەوە دەکردەوە کە کامیان گرنگترە خەڵاتی زەبێست یان باڵۆن دۆر، بەڵام گەیشتمە ئەو بڕوایەی کە خەڵاتی زەبێست گرنگترە’.

لیڤاندۆڤسکی لەبارەی دابەزینی ئاستی مێسی و کریستیانۆ دەڵێت ‘کریستیانۆ رۆناڵدۆ سێ ساڵ و نیو لە من گەورەترە کەچی هێشتا لەسەر گۆڵکردن بەردەوامە، بەڵام تیپەکەی گۆڕیوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر هەیە، ئەستەمە مێسی بتوانێت لە تەمەنی ئێستای کریستیانۆ هەمان ژمارەی گۆڵ بکات’.

لیڤاندۆڤسکی لەبارەی هۆکاری دەنگ پێنەدانی لیۆنێل مێسی لە خەڵاتی زەبێست لەکاتێکدا پێشتر لە مەراسیمی باڵۆن دۆر گوتبووی لیڤاندۆڤسکی شایستەی خەڵاتەکەیە، لیڤا دەڵێت ‘نازانم بۆچی مێسی بۆ خەڵاتی زەبێستی دەنگی بە من نەداوە، چونکە ئەو لە مەراسیمی باڵۆن دۆر گوتی دەنگ بە تۆ دەدەم، لەوانەیە دواتر بۆچوونی خۆی گۆڕی بێت، نازانم چی روویداوە’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close