تەواو، ئۆبامیانگ بە خواستن روودەکاتە بارسێلۆنا

یانەی بارسێلۆنا لە گفتوگۆیەکانی لەگەڵ ئارسێناڵ گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و نزیکە بە خواستن ئۆبامیانگ بباتە ریزەکانی.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا دەیانەوێت لە دوایین ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ هێرشبەری گابۆنی یانەی ئارسێناڵ بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە بگوازنەوە ریزەکانیان، کە ئەو هێرشبەرە گابۆنییە پەیوەندی لەگەڵ یانەکەی تێکچووە و لە زۆربەی یارییەکانی ئەم وەرزە لەسەر کورسی یەدەگ دادەنیشێت و میکێل ئارتێتا یاریی پێناکات.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری هونەری یانەی بارسێلۆنا لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی پێش داخرانی دەرگای گواستنەوەی یاریزاننا ئۆبامیانگ بباتە ریزەکانی، کە گفتوگۆیەکانی نێوان هەردوو یانە گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی.
بارسێلۆنا دەیەوێت لەو چەند کاتژمێرەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ماوە ئۆبامیانگ بگوازێتەوە بەڵام بەهۆی کەمی ماوەکە و یەکلانەبوونەوەی چارەنووسی عوسمان دێمبلی لەوانەیە ئەم گرێبەستە تا دوایین ساتەکان یەکلا نەبێتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close