ئێرلینگ هالاند باشترین سێ یاریزانی ئێستای جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات

هالاند باشترین سێ یاریزانی ئێستای جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی تێدانییه‌.

ئێرلینگ هالاند، هێرشبه‌ری نه‌رویجی یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی له‌ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ESPN رایگه‌یاند ‘به‌ بۆچوونی من رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی باشترین یاریزانی جیهانه‌ و یه‌كه‌مه‌، ئینجا كه‌ریم بێنزێما دووه‌م باشترین یاریزانی جیهانه‌ و لیۆنێل مێسیش سێیه‌م باشترین یاریزانه‌’.

لیڤاندۆڤسكی كه‌ به‌ تۆماركردنی 23 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی بۆندزلیگایه‌ و له‌سه‌ر ئاستی خوله‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌وروپا زۆرترین گۆڵی هه‌یه‌، خه‌ڵاتی زه‌بێستی بۆ ساڵی رابردوو به‌ده‌ستهێنا و لیۆنێل مێسیش خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی رابردووی برده‌وه‌، به‌ڵام له‌ خه‌ڵاتی زه‌بێست محه‌مه‌د سه‌ڵاح هاوشانی مێسی و لیڤاندۆڤسكی سێ به‌ربژێری سه‌ره‌كی خه‌ڵاته‌كه‌ بوون.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close