بارسێلۆنا لە یەكلایی كردنەوەی گواستنەوەی ئالفارۆ مۆراتا نزیك دەبێتەوە

 

یانەی بارسێلۆنا هەنگاوێكی دیكە لە گواستنەوەی ئالفارۆ مۆراتای هێرشبەری یۆڤێنتۆس نزیك دییبێتەوە كە بەخولستن لە ئاتلەتیكۆ مەدرید لە یانەیخانمە پیرەكە یاری دەكات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، خوانما لۆپێز بریكاری مۆراتا لە تۆرینۆ لەگەڵ بەرپرسانی یۆڤێنتۆس كۆبوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێكەوتنێك بكەن تا مۆراتا بەرو بارسێلۆنا بڕوات و یۆڤێنتۆسیش بەر لەوە دۆسان فیلاهیۆڤیتچ لە فیۆرنتینا بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە، بەپێی رۆژنامەكە تەواوبوونی كارەكانی دۆسان فیلاهۆڤیتچ واتای ئەوەیە مۆراتا بە ئەگەری یەكجار زۆرەوە بۆ بارسێلۆنا دەڕوات.

لەلایەكی دیكەوە بەرنامەی چێرنجیتۆی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا ئاشكرای كردوە كە بەرپرسانی بارسا و چاڤی ڕاهێنەر سەبارەت بەهاتنی بۆ بارسا و گرێبەستەكەی بە بەردەوامی ڕۆژانە قسە لەگەڵ مۆراتا دەكەن

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close