یاریزانان ریال مه‌درید ره‌تیانكرده‌وه ئێلچی رێڕه‌وی رێزلێنانیان بۆ دروست بكات
یاریزانانی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئێلچی ره‌تیانكرده‌وه یاریزانانی ئێلچی رێڕه‌وی رێزلێنانیان بۆ دروست بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید نازناوی جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنابوو، وابڕیاربوو پێش یارییه‌كه‌یان یاریزانانی ئێلچی رێڕه‌وی رێزلێنان بۆ یاریزانانی ریال مه‌درید دروست بكه‌ن، به‌ڵام یانه مه‌دریدییه‌كه ره‌تیكرده‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی فرانسیسكۆ خینتۆ ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ریال مه‌درید ئه‌م هه‌فته‌یه كۆچی دوایی كرد، ریال مه‌درید له‌بری ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی رێزلێنانیانی بۆ بكرێت، پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئێلچی ساتێك بێده‌نگ وه‌ستان وه‌كو رێزێك بۆ گیانی ئه‌فسانه كۆچكردووه‌كه‌یان.
ریال مه‌درید 2-1 یارییه‌كه‌ی برده‌وه و گه‌یشته قۆناخی چاره‌كی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.