فلۆرێنتینۆ پێرێز: دەچمە هەر شوێنێک داوای مباپێم لێ دەکەن


فلۆرێنتینۆ پێرێز دوای بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئیسپانی لە سعوودیە دەڵێت ‘دەچمە هەر شوێنێک داوای کیلیان مباپێم لێ دەکەن’.

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە لێدوانێکی بۆ بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی دوای یارییەکەی ئاتلێتیک بلباو گوتی ‘دەچمە هەر شوێنێک داوای کیلیان مباپێم لێ دەکەن، بەڵام من هیچیان پێناڵێم ئێستا ئێمە تەنیا بیر لەوە دەکەینەوە چۆن بتوانین سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنین، مباپێ یاریزانێکی نایابە بەڵام ئێستا ئەو یاریزانی یانەیەکی دیکەیە ا نامەوێت هیچی لەبارەوە بڵێم’.

هەروەها پێرێز ستایشی ئاستی مۆدریچی کرد و گوتی ‘لۆکا مۆدریچ باشترین یاریزانی جیهانە لە شوێنی یاریکردنی خۆیدا، ئەو یاریزانێکی یەکجارە خۆشەویستە، پیویستە توێژینەوەی لەبارەوە بکرێت، مۆدریچ بۆیە لە ریال مەدرید ماوەتەوە بۆ ئەوەی خەڵاتێکی دیکەی باڵۆن دۆر بەدەست بهێنێت’.

سەرۆکی یانە مەدریدییەکە گوتیشی ‘دڵخۆشم جامی سوپەری ئیسپانیامان بەدەستهێنا ئەم نازناوە مانای زۆر بۆ ئێمە هەیە، ئێمە خاوەنی باشترین یاریزانەکانی جیهانین، دەستخۆشی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکەم و سوپاسی سعوودیە دەکەم، وامدەزانی لە یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ یاریی دەکەین’.

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close