ئێرلینگ هاڵاند بێ ده‌نگی شكاند

ئێرلینگ هاڵاند، یه‌ك له‌ دیارترین ئه‌و یاریزانه‌ لاوانه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام و رۆژانه‌ له‌ سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژنامه‌ك و نێو میدیاكان، ناوی ده‌هێندرێت و ناوی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ نه‌رویجییه‌ به‌ چه‌ندین یانه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌كی فه‌رمی و به‌رچاو روونییه‌ك ده‌رباره‌ی داهاتوو ئه‌و یاریزانه‌.

هاڵاند له‌ نوێترین لێداوانی ده‌رباره‌ی داهاتووی هاتووه‌ته‌ ده‌نگ و گوتوویه‌تی: “هه‌موو ئه‌و شته‌ی من ده‌مه‌ێت ته‌نها یارییكردنه‌، ئێستا پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆرم له‌سه‌ره‌ ده‌رباره‌ی داهاتووی یارییكردنم، بۆیه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیك بڕیاری خۆم ده‌ده‌م”.

گرێبه‌ستی ئێرلینگ هاڵاند له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند له‌ هاوینی ساڵی 2024 كۆتایی دێت، به‌ڵام به‌پێی مه‌رجێكی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌، هه‌ر یانه‌یه‌ك بییه‌وێت هاڵاند بگوازێته‌وه‌ له‌ رێگای شكاندی گرێبه‌سته‌كه‌ی، ده‌بێت 80 ملیۆن یۆرۆ + تێچووی گواستنه‌وه‌یه‌ بدات، جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێت كار بكات بۆ رازی كردنی مینیۆ رایۆلای به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی و باوكی ئه‌و یاریزانه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان، زۆرن ئه‌و یانانه‌ی ده‌یانه‌وێت هاڵاند بگوازنه‌وه‌ ریزه‌كانیان، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و یاریزانه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ئیسپانیا و له‌ یه‌ك له‌ یانه‌كانی بارسێلۆنا یان ریال مه‌درید یاریی بكات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close