بارسێلۆنا دوایین بریاری خۆی سەبارەت بە عوسمان دیمبلی دەركرد

 

بابەتی داهاتووی عوسمان دیمبلی و ئەگەرەكانی رۆیشتنی بۆ یانەیەكی دیكە هەر لە ئارادا ماوە و یەكلایی نەكراوەتەوە، رۆژنامەیەكی كەتەلۆنیش دوایین بڕیاری بارسێلۆنای لەم بارەیەوە ئاشكرا كردوە.

بەگوێرەی هەردوو ڕۆژنامەی سپۆرت و مۆدۆ دیپۆرتیڤۆ یانەی بارسێلۆنا بڕیاری داوە سبەی دووشەممە دوایین دانیشتنی لەگەڵ عوسمان دیمبلی ئەنجان بدات بۆ ئەوەی گرێبەستی تازە بكاتەوە، لەم دانیشتەنەش بارسێلۆنا هیچ زیادەیەكی لە ئۆفەرەكەی پێشكەش ناكات و ناچێتە نێو مەزاتەوە، بەڵكو تەنها هەوڵی ڕازی كردنی یاریزانەكە دەدات ئەگەر یاریزانەكەش مانەوە ڕازی نەبوو ئەوا بارسێلۆنا هەر ئەم زستانە گوێ لەو ئۆفەرەانە دەگرێت كە پێشكەش بە یاریزانەكە دەكرێت و هەوڵی فرۆشتنی دەدات، ئەگەر یاریزانەكەش نەڕوات ئەوا ئەم هاوینە دیمبلی دەتوانێت بەخۆڕایی بۆ هەر یانەیەك بڕوات كە ئارەزووی لێ بێت.

جێی ئاماژەیە دیمبلی لە چەند رۆژی ڕابردوودا ئۆفەرێكی یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی ڕەت كردوەتەوە، یانە ئینگلیزییەكە ئامادەیی دەبڕیوە كە 20 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵانە و 12 ملیۆن یۆرۆش بە بریكارەكەی بدات بەڵام دیمبلی ئۆفەرەكەی ڕت كردوەتەوە و داوای 30 ملیۆن مووچەی ساڵانە دەكات

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close