بارسێلۆنا ساتی یەكەمین یاری فیران تۆرێسی ئاشكرا كرد

 

دوای ئەوەی فیران تۆرێس بە فەرمی پەیوەندی بە بارسێلۆنا كرد و پشكنینە پشكنینە پزیشكییەكانی بۆ یانە كەتەلۆنییەكە ئەنجامدا، یانەكە ساتی یەكەمین یاری یاریزانەكەی بەدرێسی بارسا ئاشكرا كرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی ئاس ئاماژەی كردوە كە دەكرەوتوە فیران تۆرێس لە دوایین قۆناغی چاكبوونەوەیەتی لە پێكان و بەلانی كەم ناتوانێت تا 15 ڕۆژی دیكە دەست بەیاریكردن بكاتەوە، بەپێی بزیشكان ڕەنگە تۆرێس بتوانێت بۆ یاری كلاسیكۆی جامی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ریال مەدرید ئامادەبێت بەڵام باشتر وایە تا یاری 19ی مانگی یەكی ساڵی تازە یاری نەكات، تا پڕۆسەی چارەسەرەی تووشی شكست نەبێتەوە.

بەمەش بە پێی ڕۆژنامەكە فیران تۆرێس لە یارییەكانی مایۆركا لە لیگای ئیسپانیا و لیناریس لە جامی شا و گراناتا لە لیگا بە فەرمی دادەبڕێت و بۆ یاری ریال مەدریدش لەسەر باری جەستەیی لەو كاتەوە دەوەستێت و ئەگەری یاریكردنی لاوازە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close