یاریزانێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ ریكۆردێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی له‌ سێریا ئه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌

دوسان ڤلاهۆڤیچ، یاریزانێكی سربی ته‌مه‌ن 21 ساڵ و له‌ ریزی فیۆرێنتینای ئیتاڵی یاریی ده‌كات، له‌م ساڵدا توانیویه‌تی به‌ ئاستێكی به‌زر ده‌ركه‌وێت و ریكۆردی كریستیانۆ رۆناڵدۆی بۆ گۆڵ تۆمار كرد له‌ ساڵێك له‌ سێریا ئه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ پێش دۆن بكه‌وێته‌وه‌.

ڤلاهۆڤیچی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، دوێنێ به‌ تۆماركردنی گۆڵێك له‌گه‌ڵ فیۆرێنتینا له‌ دژی ساسولۆ، توانی كۆی گۆڵه‌كانی له‌ ساڵی 2021 له‌ سێریا ئه‌ی بگه‌ینێته‌ 33 گۆڵ و ریكۆردی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كسانكرده‌وه‌.

ئه‌م یاریزانه‌ سربییه‌، چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ریكۆردی كریستیانۆ بشكێنێت و پێشبی بكه‌وێته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فیۆرێنتینا یارییه‌كی ماوه‌ له‌م ساڵدا كه‌ وابڕیاره‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌و یانه‌یه‌ ببێته‌ میوانی هیلاس ڤیرۆنا و ڤلاهۆڤیچیش ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌و یارییه‌.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close