ئێرلینگ هاڵاند به ته‌مه‌نێكی بچووك خه‌ریكی تۆماركردنی ریكۆردی سه‌رسورهێنه‌ره!
ژماره‌ی گۆڵه‌كانی هاڵاند له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند له ژماره‌ی یارییه‌كانی زیاتره!

ئێرلینگ هاڵاندی نه‌رویجی و هێرشبه‌ری بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی، به ته‌مه‌نێكی بچووك خه‌ریكی تۆماركردنی ریكۆردی و جیاوازه و گه‌وره و به‌و ئامارانه‌ی، فشاری خستووه‌ته‌وه سه‌ر یاریزانه گه‌وره‌كان.
ئێرلینگ هاڵاند، له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2018 و له ناوه‌ڕاستی وه‌رز، له سالزبۆرگی نه‌مسایی په‌یوه‌ندی به بۆرووسیا دۆرتمۆند كرد، له‌و كاته‌وه به ئاستێكی بێ وێنه دهرهكهوتووه و زۆرترین گۆڵی (51 گۆڵ) له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی یاریزانانی هه‌ر پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا، له دوای لیڤاندۆڤسكی (71 گۆڵ) و كریستیانۆ رۆناڵدۆ (52 گۆڵ) تۆمار كردووه.
هاڵاند ته‌نها به‌مه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 21 ساڵه، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند زیاتره، به‌جۆرێك له 72 یاریی له‌گه‌ڵ زهردهوالهكان، توانیویه‌تی 74 گۆڵ تۆمار بكات.
ئه‌م ئاساته سه‌رسورهێنه‌ره‌ی نه‌وه‌ی ڤایكینگه‌كان وای له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا كردووه هه‌ر له ئێستاوه پلان بۆ ئه‌وه دابنێن تا له گواستنه‌وه‌كانی داهاتوو په‌لكێشی ریزه‌كانیان بكه‌ن، دیاتریین ئه‌و یانانه‌ی ئاره‌زووش ده‌كه‌ن ئه‌و یاریزانه بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان، هه‌ر یه‌ك له یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، مانچێسته‌ر یونایتد، چێلسی و لیڤه‌رپوولی ئینگلزییه.
پێشتر مینۆ رایۆلای به‌رێوبه‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه ئاشكرا كردبوو، مانه‌وه‌ی هاڵاند له دۆرتمۆند دیار نییه و هه‌روه‌ها ئه‌و یاریزانه حه‌ز به كه‌شوهه‌وای ئیسپانیا ده‌كات، چونكه پێشتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌و وڵاته ژیاوه و ئێستاش چه‌ندین گرێبه‌ستی له یانه گه‌وره‌كان پێشكه‌ش كراوه، بۆیه ره‌نگه وه‌رزی داهاتوو له یانه‌یه‌كی تازه یاریی بكات.
Only Lewandowski and Ronaldo have scored more league goals than Haaland since he joined Dortmund 🤯 pic.twitter.com/1NOm2m1j5g
— ESPN+ (@ESPNPlus) December 9, 2021