ئاتلێتیكۆ مه‌درید یاریزانێكی گرینگی بۆ یاریی ریال مه‌درید له ده‌ستدا
لویس سوارێز، هێرشبه‌ری ئاتلێتیكۆ مه‌ردیدی ئیسپانی، دوێنێ له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر پۆرتۆ تووشی پێكانبوو و به‌و هۆیه‌وه ناتوانێت له دێربی مه‌درید یاریی بكات.
پێگه‌ی دیڤێنسا سێنتراڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لویس سوارێز به‌هۆی تووشبوونی به پێكان، ناتوانێت له دێربی مه‌درید به‌رانبه‌ر ریال مه‌درید یاریی بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سوارێز له ماسولكه‌كانی تووشی پێكانبووه و پێویستی به 10 رۆژ هه‌یه تاوه‌كو به ته‌واوی چاك ده‌بێته‌وه.
وابڕیاره له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، ریال مه‌دریدی یه‌كه‌می لالیگا له نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 11:00 به كاتی باشووری كوردستان، میواندای ئاتلێتیكۆ مه‌درید هاوشار و پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بكات، كه ئێستا جیاوازی خاڵه‌كانی نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه 10 خاڵه.