مباپێ بۆچی لێدانە سزایەکەی بە مێسی دا؟

کیلیان مباپێ روونکردنەوە لەبارەی پێدانی لێدانە سزایەکەی بە لیۆنێل مێسی دەدات، کە لە یاریی بەرامبەر کلەب برووج ئەنجامی دا.

کیلیان مباپێ دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر کلەب برووج کە 4-1 بردنەوەیان بەدەستهێنا، لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی RMCـی فەرەنسی گوتی ‘من هەمیشە دەمەوێت یارمەتی هاوڕێیەکان و یانەکەم بدەم، ئامانجی من ئەوە نییە یەکلای بکەمەوە کاممان باشترین یاریزانی یانەکەمانین، بەڵکو ئەرکی ئێمە ئەوەیە یارمەتی یەکتری بدەین باشترین ئاست پێشکەش بکەین، پێموایە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لەلایەن مێسی بۆ خۆی زۆر باشە و بۆ داهاتووی پاریس سانجێرمانیش بەسوود دەبێت’.

هەروەها مباپێ گوتیشی ‘مێسی هەر مێسییە، من متمانەم پێی هەیە ئەم وەرزە لە قۆناخە یەکلاکەرەوەکان سوودی بۆ یانەکەمان دەبێت، ئەو پێویستی بەوەیە پێش یارییە گرنگەکان متمانەی تەواوی بۆ بگەڕێتەوە، ئەمەش بەسوود بۆ یانەکەمان دەشكێتەوە’.

لە خولەکی 76 لە یاریی پاریس سانجێرمان و کلەب برووج لەوکاتەی لێدانێکی سزا بۆ پاریس هەژمارکرا، گەرچی ئەگەر مباپێ جێبەجێی کردبا هاتریکی تۆمار دەکرد، بەڵام رێگای دا مێسی جێبەجێی بکات و هاوشێوەی خۆی دووانە لە یارییەکە تۆمار بکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close