لیڤاندۆڤسکی لەبارەی قسەکانی لەبارەی مێسی روونکردنەوە دەدات

لیڤاندۆڤسکی لەبارەی قسەکانی لەبارەی مێسی روونکردنەوە دەدات کە لێکدانەوەی جیاوازیی بۆ کرابوو.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشن لەبارەی لیۆنێل مێسییەوە دەڵێت ‘قسەکانم بۆ کەناڵێکی پۆڵەندا لێکدانەوەی هەڵەی بۆ کراوە، من نەمگوتووە قسەکانی مێسی لەبارەی من لەناخی دڵەوە نەبوون، بە پێچەوانەوە من زۆر بە قسەکانی مێسی دڵخۆش بووم، من رێزی مێسی دەگرم و پێزانینم بۆی هەیە، دووبارە پیرۆزبایی لێدەکەم’.

لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵێکی پۆڵەندی گوتبووی ‘من بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری 2020 تامەزرۆ نەبووم، بەڵام هیوادارم ئەو قسانەی مێسی لە مەراسیمی 2021 لەارەی منەوە کردی لەناخی دڵەوە بووبن نەک قسەی ئاسایی بن’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close