بارسێلۆنا موژدەیەكی دڵخۆشكەر بە هاندەرانی دەدات

 

بەر لە كەمتر لە مانگێك لە كردنەوەی وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان، یانەی بارسێلۆنا موژدەیەكی دڵخۆشكەری بۆ هاندرانی بڵاوكردەوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرای كردوە كە بەرپرسانی بارسا چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەریان دڵنیا كردەوە كە بۆ ئەم زستانە دەتوانن گرێبەستی تازە ئەنجام بدەن و ڕیزەكانی یانەكە تۆكمە تر بكەن، بێ ئەوەی باسی سەرچاوەی ئەو پارەیە بكەن كە گرێبەستی تازەی پێ ئەنجام دەدرێت، بەپێی ڕۆژنامەكە چاڤی هێرناندێز بەخودی خۆی بڕیار لەسەر ئەو یاریزانانە دەدات رەت بەو باەتەرەت كە بۆ یانەكە پێویستن.

لە لایەكی دیكەوە هەر سەبارەت بە گرێبەستەكان ڕۆژنامەكە پێی وایە هەرەیەكە لە دانی ئۆلمۆی هێرشبەری لایبزیك و فیران تۆرێس لە مانچستەر سیتی بەهێزترین پاڵێوراون بۆ ئەوەی پەیوەندی بارسێلۆنا بكەن

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close