ئەبوترێكە لەسەر دژایەتی كردنی هاوڕەگەزبازان لەنێو پرێمەرلیگ ڕەخنەی لێ دەگیرێت

 

دوای ئەوەی لە پەخشی ڕاستەوخۆی یارییەكانی پرێمەرلیك لە نێو ستۆیۆكانی بین سپۆرتس زیاتر لە جارێك ڕەخنەی لە بەپرسانی پرێمەرلیگ گرت، بەهۆی ئەوەی بەكە ڕیكلام بۆ كاری ڕەگەزبازان دەكەن، محەمەد ئەبوترێكە ڕووبەڕووی شاڵاوێك ڕەخنەی توند بووەوە.

بەگوێرەی تازەترین هەواڵ ئەبوترێكە كەلە پەخشی ڕاستەوخۆی بین سپۆرتس داوای لە یاریزانە موسڵمانەكان كرد بایكۆتی ئەو گەڕانەی پرێمەرلیگ بكەن بەهۆی دانانی ئاڵای هاوڕەگەزبازان و پشتگیری كردنیان لەنێو یاریگاكانی تۆپی پێدا، لەبەر ئەم هۆكارەش لە چەندین ڕۆژنامە و ماڵپەڕی بیانی محەمەد ئەبو ترێكەیان ڕەخنەباران كردوە ، گروپی كەناڵەكانی بین سپۆرتیش لەبەر ئەم هۆكارە بەنیازن ئەبوترێكە لە بەشی پرێمەر لیگ بۆ بەشێكی دیكە بگوازنەوە تا چیتر لەكاتی شیكردنەوەی یارییەكانی پرێمەرلیگدا، كێشە دروست نەبێت.

جێی ئاماژەیە لە چەند گەڕی ڕابردووی پرێمەرلیگدا ئەبو ترێكە بەهۆی پشتگیری كردنی ڕاستەوخۆی هاوڕەگەزبازان ڕەخنەی توندی لە سەرپەرشتیارانی پرێمەرلیگ گرت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close