مۆله‌ر: رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو تۆڵه‌ی باڵۆن دۆر له‌ بارسێلۆنا ده‌كه‌ینه‌وه‌

تۆماس مۆله‌ر ره‌خنه‌یه‌كی توند له‌ دابه‌شكردنی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ ده‌گرێت و ده‌ڵێت ‘رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو تۆڵه‌ی باڵۆن دۆر له‌ بارسێلۆنا ده‌كه‌ینه‌وه‌’.

تۆماس مۆله‌ر له‌باره‌ی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ ماڵپه‌ڕی linkedin نووسیویه‌تی ‘به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ روویدا، هه‌مان سیناریۆی ساڵی 2013 دووباره‌ بووه‌وه‌ كاتێك باڵۆن دۆریان به‌ ریبێری نه‌دا، به‌ڵام ئه‌مه‌ پاڵنه‌رێكی باشه‌ بۆ من و یاریزانانی بایرن میونشن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك بكه‌ین له‌پێناوی ئه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ست بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی هه‌موو جیهانی بده‌ین تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ده‌توانێت چی بكات، ده‌رفه‌تی داهاتوومان بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسه‌یه‌م یاریی داهاتوومانه‌ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌كرێت’.

لیۆنێل مێسی له‌ باڵۆن دۆری 2021 پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و 613 خاڵی كۆكرده‌وه‌، به‌ جیاوازیی 33 خاڵ به‌پێش رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی كه‌وته‌وه‌ كه‌ 580 خاڵی به‌ده‌ستهێنا.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو بارسێلۆنا له‌دوایین یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌بێته‌ موانی بایرن میونشن، بلاوگرانا پێویستی به‌ بردنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ قۆناخی داهاتوو، له‌كاتێكدا بایرنیش سه‌ركه‌وتنی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه‌ و بایرن له‌ یاریی یه‌كه‌م له‌ كامپ نوو 3-0 له‌ بارسێلۆنای برده‌وه‌ و وه‌رزی رابردووش له‌ قۆناخی 16 بایرن میونشن له‌ یارییه‌كی مێژووییدا 8-2 له‌ بارسێلۆنای برده‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close