ڤیدیۆ: گۆڵپارێزێكی كورد له هه‌ڵدانی تۆپ به ده‌ست ناوی ده‌چێته نێو كتێبی گینس
عه‌لیڕه‌زا بیرانوه‌ند گۆڵپارێزی به‌ناوبانگی كورد له هه‌ڵدانی تۆپ به ده‌ست ریكۆردێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد و ناوی چووه ناو كتێبی گینس.
عه‌لیڕه‌زا بیرانوه‌ند گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه به‌هۆی هه‌ڵدانی تۆپ به ده‌ست بۆ دووری 61 مه‌تر و 26 سانتیم ناوی چووه نێو كتێبی گینس و خه‌ڵاتكرا، كه ئه‌و گۆڵپارێزه كورده له یاریی ئێران به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2018 ئه‌م ریكۆرده‌ی شكاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌و گۆڵپارێزه كورده له راهێنانه‌كانی یانه‌ی بواڤیشتای پۆرتوگاڵی له‌لایه‌ن كتێبی گینسه‌وه خه‌ڵاتكرا، كه هاوینی ئه‌مساڵ بیرانوه‌ند له یانه‌ی رۆیالی به‌لجیكییه‌وه په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی بواڤیشتای پۆرتوگاڵییه‌وه كرد.
𝗔𝗟𝗜𝗥𝗘𝗭𝗔 𝗕𝗜𝗥𝗔𝗡𝗩𝗔𝗡𝗗 𝗡𝗢 𝗚𝗨𝗜𝗡𝗡𝗘𝗦𝗦 𝗪𝗢𝗥𝗟𝗗 𝗥𝗘𝗖𝗢𝗥𝗗𝗦!🥇🌟
O guarda-redes entrou para o livro de recordes pelo lançamento de bola mais longo com a mão num jogo oficial ⚽
🔗 https://t.co/6xFtINmY5C#BoavistaFC #AlirezaBiranvand #GuinnessWorldRecords pic.twitter.com/64qyUCEN8W
— Boavista FC (@boavistaoficial) November 25, 2021