ئەنجامی دەنگەکانی باڵۆن دۆری ئەمساڵ دزەی کردووە؛ مێسی دووەم بووە و کریستیانۆ رۆناڵدۆش نۆیەم

ئەنجامی دەنگەکانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ دزەی کردووە و بەگوێرەی ئەو ریزبەندییەی بڵاوبووەتەوە مێسی پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و کریستیانۆ رۆناڵدۆش نۆیەم بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لیستێکی ئەنجامی دەنگدانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بڵاوبووەتەوە کە دوو رۆژ لەمەوبەر وادەی دەنگدان بۆ خەڵاتەکە کۆتایی هات، بەگوێرەی ئەو لیستەی بڵاوبووەتەوە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بە کۆکردنەوەی 627 خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و لیڤا بۆیەکەمجار خەڵاتەکە بەدەست دەهێنێت، کە ساڵی رابردوو بەهۆی لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵاتەکە دابەش نەکرا.

بەگوێرەی لیستە دزەپێکراوەکە لیۆنێل مێسی پلەی دووەم، کەریم بێنزێما پلەی سێیەم، محەمەد سەڵاح پلەی چوارەم و جۆرجینهۆ پلەی پێنجەمیان بەدەستهێناوە، کیلیان مباپێ پلەی شەشەم، نگۆلۆ کانتێ پلەی حەوتەم و ئێرلینگ هالاند پلەی هەشتەم، کریستیانۆ رۆناڵدۆ پلەی نۆیەم و کێڤن دێ برۆین پلەی دەیەمیان بەدەستهێناوە.

وابڕیارە رۆژی 29ـی مانگی داهاتوو خەڵاتی باڵۆن دۆری 2021 دابەش بکرێت کە 30 یاریزان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە بەربژێرن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close