ڤینیسیۆس جۆنیۆر بۆ بارسێلۆنا گریاوه‌

ڤینیسۆس جۆنیۆر، هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی و ئێستای ریال مه‌دریدی ئیسپانی، له‌ ساڵی 2017 بۆ بارسێلۆنا گریاوه‌ و نزیك بووه‌ ببێته‌ یاریزانی یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌.

ئه‌ندی كوری، بریكاری دۆزینه‌وه‌ی یاریزانان بۆ بارسێلۆنا له‌ ئه‌مریكای باشوور و به‌ڕێوبه‌ری پێشووی كاره‌كانی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا، له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنی چه‌ند نهێنییه‌كی ئاشكرا كرد و گوتویه‌تی:”ڤینیسیۆس جۆنیۆر په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆنا ده‌كرد و نزیكبوو هه‌موو شتێك كۆتایی بێت، كه‌چی له‌ كۆتا خوله‌كه‌كان خۆی و چه‌ند هاوڕێیه‌كی خیانه‌تیان له‌ ئێمه‌ كرد و له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید رێككه‌وتن،له‌ دوای ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ ئێمه‌ ئێستا قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك ناكه‌ین”.

كوری نهێنییه‌كی ڤینیسیۆس ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت:”ڤینیسیۆس هانده‌ری بارسێلۆنایه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ئاشكرا ناكات، ئه‌و شه‌وه‌ی بارسێلۆنا ریمۆنتادات به‌سه‌ر پاریس سانجێرمان كرد و به‌ ئه‌نجامی 6-1 سه‌ركه‌وت، ڤینیسیۆس له‌ خۆشییان گریا”.

ئه‌م نهێنییه‌كی ڤینیسۆس چه‌ندین جار له‌ رۆژنامه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ویستوویه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆنا بكات و هانده‌ری بلوگرانا بوو، به‌ڵام هه‌رگیز باسی گریانی نه‌كراوه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close