بارسێلۆنا و بۆكاجۆنیۆرز له‌ جامی ماڕادۆنا رووبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌

دوای تێپه‌ربوونی ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی دیێگۆ ئارماندۆ ماڕادۆنا، هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و بۆكاجۆنیۆرز رێككه‌وتوون له‌ یارییه‌كی تایبه‌ت به‌ ناوی جامی ماڕادۆنا رووبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه‌، به‌فه‌رمی له‌ رۆژی 14 كانوونی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ (14/12/2021)، بارسێلۆنا و بۆكاجۆنیۆرز له‌ جامی ماڕادۆنا له‌ ریازی پایته‌ختی سعوودییه‌ رووبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌.

ماڕادۆنا، له‌ 25 مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2020، له‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بۆینس ئایرسی ئارجێنتینا كۆچی دوایی كرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close