چیرۆکی رۆشتنی تۆنی کرۆس لە بایرن میونخ

لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٣ لە ئۆفیسی ئیدارەی بایرن میونخ دانیشتین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تازه‌كردنه‌وه‌ی بۆندی تۆنی کرۆس، سه‌ره‌تا ئیداره‌ی بایرن دەیانویست بۆندەکە نوێ بکانەوە و كرۆس هیچ کێشەیەکی نەبوو لە نوێکردنەوەدا، بایرن 6 ملیۆن یۆرۆیان بۆ هەر ساڵێک پێشکەش کردین، كه‌ وایانزانی نازانم ساڵانە چەند پارە دەدەن بە ماریۆ گۆتزێ؟ پێم وتن 10 ملیۆنمان دەوێت وەک ئەوەی پێده‌ده‌ن، دواتر پیپ گواردیۆلا هاته‌ سه‌ر هێڵ و شەڕی کرد بۆ هێشتنەوەی تۆنی و پێی وت: دەبێت بۆنده‌كه‌ت نوێ بکەیتەوە، من پێویستم پێتە لێرە، ئەوه‌شی بە ئیدارەی بایرن میونخ وتبوو. لە مانگی نۆڤەمبەری هەمان ساڵ هات دووبارە قسە بکەته‌وه‌ له‌ گه‌ڵمان، دواتر ڕۆمه‌نیگه‌ی بەڕێوه‌بەری جێبەجێکاری یانه‌كه‌ پێی وتم: ئێمە ته‌نیا 6.5 ملیۆنی پێشکەش دەکەین لە ساڵێکدا. پێم وت: بەڕێز ڕۆمه‌نیگه‌ ئێمە کەمتر لە 10 ملیۆن قبوڵ ناکەین، كه‌ تەنیا 28 خولەک گفتوگۆکەمان كرد و کۆتایی پێهات. دوای ئەوە ئۆلی هاینز سەرۆکی بایرن میونخ بە ستایلی ئاسایی خۆی دەرکەوت لە 2ـی فێبرایەری 2014 دوای بردنەوەی (بایرن 5-0 لە فرانکفۆرت) هاینس له‌ مه‌مه‌ڕی جڵگۆرینی یاریگاکە هاواری كردبوو بۆ تۆنی کرۆس پەیوەندی بە بریکارەکەتەوە بکە، ئەگەر دەتەوێت لێرە بەردەوام بیت هەرگیز 10 ملیۆنت دەست ناکەوێت. تۆنی وەڵامی دابۆیه‌وه‌: پێویست ناکات پەیوەندی پێوە بکەم ئێمەش هەمان بۆچوونمان هەیە. دواتر بۆمان ڕوون بۆیه‌وه‌ یاریزانه‌كه‌ وەرزی داهاتوو لە بایرن یاریی ناکات. من خۆم تەلەفۆنم کرد بۆ هەموو یانە گەورەکانی ئەوروپا، کە تۆنی کرۆس لە بازاڕی گواستنه‌وه‌دا بەردەستە، سەرەتا هیچ یانەیەک تۆنی نەده‌ویست و دەیان وت بایرن چۆن ڕێگا دەدات تۆنی کرۆس بڕوات؟ ئەو پیاوێکی کامڵە لە تۆپی پێدا، به‌ تایبه‌تی بۆ گواردیۆلا گرنگه‌. دوای ئەوەی لە نیسانی 2014 مانچستەر یونایتد بۆندێکی بۆ ناردین، ڕاهێنەری ئه‌وكاته‌ی یانه‌كه‌ دەیڤد مۆیس بە شەخسی سەردانی تۆنی کرۆسی کرد، كه‌ یاریزانه‌كه‌ی والێكرد خۆشه‌ویستی بۆ یانه‌ سوور پۆشه‌كه‌ هه‌بێت و نزیك بوو پەیوەندی بكات بە مانچستەرەوە، كه‌ هێشتا کۆپیەک لەو بۆندەم ماوە کە مانچسته‌ر ناردبووی بۆمان. ته‌نیا ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ مابوو، به‌ڵام ئیداری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌وكاته‌دا دەیڤد مۆیسی دورخسته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ئێمەی خاو کردەوە لە بڕیاردان و دواتر ئۆفەرێک هات له‌ یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید و یاریزانه‌كه‌ چووه‌ یانه‌ی قاڵای شاهانه‌، له‌ ساڵی 2014. فۆلكه‌ر ستۆرس بریكاری كاره‌كانی تۆنی كرۆس

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close