كومان لە كلاسیكۆ ئاسنۆ فاتی لە شوێنێكی تازە یاری پێدەكات

 

بەر لە ڕۆژێك لە یاری كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید لەسەر یاریگای (كامپ نو) كومانی ڕاهێنەر بە نیازە پلانتێكی تازە بە بەشداری كردنی ئانسۆ فاتی لە شوێنێكی تازە لەم یارییە تاقی بكاتەوە.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ كومان تا ئەو ساتەش بەدوای پێكهاتەیەكی نموونەیی بۆ ئەو یارییە گرنگە دەگەڕێت و دەیەوێت بۆ ئەم یارییە ئانسۆ فاتی بۆ یەكەمین جار وەك هێرشبەری كلاسیكی ژمارە 9 یاری پێ بكات و لە باڵی چەپیش پشت بە مەمفیس دیپای ببەستێت، لە بالێ ڕاستیش دیست یاری پێ بكات، كومان دەیەوێت ئانسۆ فاتی سوود لە توانای گۆڵكردنی باشی خۆی ببینێت و هەوڵی هەژاندنی گۆڵی ڕیال مەدرید بدات لەو یارییە گرنگەدا لە هەمان كاتدا دەوێت دیبای هەر شوێنی خۆی یاری بكات و هەلی گۆڵكردن بۆ خۆی و هاوڕێیانی دروست بكات، لە كاتێكدا دیست لە باڵی ڕاست بەهۆی خێرایی جووڵەكانی دەتوانێت بۆشایی لەم لایە ردوست بكات بەڵام لەهەمان كاتدا ئەو لەگەڵ مینگوێزا بە چاودێری كردنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئەركیان قورس دەبێت.

جێی ئاماژەیە، یاری كلاسكیۆ كاتژمێر 5,15 خولەك سبەی یەكشەممە بەكاتی هەولێر لەسەر یاریگای كامپ نۆ ئەنجام دەدرێت و چاوەڕێ دەكرێت ڕێگاش دراوە هاندەران بە ڕێژەی 100% ئامادەی ئەو یارییە بن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close