ڕیڤالدۆ باسی كریستیانۆ دەكات و ڕەخنەی توند لە سۆلشایەر دەگرێت

 

لەتازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ڕیڤالدۆی ئەفسانەی بەڕازیلی ڕەخنەی زۆر توندی لە ئۆلی گونار سۆلشایەری ڕاهێنەری مانچستەر یۆنایتد گرت و باسی ڕۆڵی كریستیانۆ رۆنالدۆشی لەگەڵ شەیتانە سوورەكان كرد.

لەم بارەیەوە ڕیڤالدۆ ڕاشكاوانە گوتی هیچ كە ئەو هیچ پالپشتی و هاوسۆزی بۆ سۆلشایەر نییە و پێی وایە ئەو بەو پێكهاتە نایابەی لەژێر دەستی دایە نەیتوانیوە تیپێكی تۆقێنەری هاوشێوەی لیڤەرپوول و مان سیتی دروست بكات، سۆلشایەر لە درێژەی قسەكانی دەڵێت” سەرەتای مان یۆنایتد لەم وەرزە بەو هەموو یاریزانە گرنگ و نایابە هیچ بە باش ناچێت و تیپەكە كەسایەتی دیاری كراوی خۆی نییە و ئاستی هەر یارییەك بە جۆرێكە وێرای ئەوەی یاریزانێكی وەك كریستیانۆ رۆنالدۆشی لەگەڵە كە یاریزانێكی نایابە و كاریگەری بەهێزە بەسەر تیپەكە و بەسەر یاریزانانی هاوڕێشی ئەو تیپەكە بەجۆشتر دەكات.

لەكۆتایی قسەكانیدا ڕیڤالدۆ گوتی كە ئێستاش كاتی ئەوە ماوە مانچێستەر یۆنایتد بتوانێت بەهێزەوە بگەڕێتەوە گەر كاری جیدی لەسەر هەندێك لایەنی ئەو تیپەكە بكرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close