ناوبژیوانی یاریی کلاسیکۆ بەفەرمی دەستنیشانکرا

بەفەرمی ناوبژیوانی یاریی کلاسیکۆ دەستنیشانکرا کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کاتژمێر 05:15ـی ئێوارە دەکرێت.
سانچێز مارتینێز بۆ بەڕێوەبردنی یاریی کلاسیکۆ دەستنیشانکراوە کە پێشتر ئەو ناوبژیوانە ئیسپانییە چورا کلاسیکۆی بەڕێوەبردووە، بارسێلۆنا سێ بردنەوەی لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە بەدەستهێناوە و ریال مەدریدیش بردنەوەیەکی بەدەستهێناوە.
گۆنزالێز گۆنزالێز وەکو ناوبژیوانی ڤار دەستنیشانکراوە بۆ ئەوەی یاریی کلاسیکۆ بەڕێوە ببات.
سانچێز مارتینێزی 38 ساڵان لەوەتەی ساڵی 2015 یارییەکانی لالیگا بەڕێوە دەبات.
ئەنجامی ئەو چوار کلاسیکۆیەی سانچێز مارتینێز بەڕێوەی بردوون:
  • ریال مەدرید 2-0 بارسێلۆنا (جامی سوپەری ئیسپانیا 2017)
  • ریال مەدرید 0-3 بارسێلۆنا (لالیگا 2017/18)
  • بارسێلۆنا 5-1 ریال مەدرید (لالیگا 2018/19)
  • ریال مەدرید 0-3 بارسێلۆنا (جامی شای ئیسپانیا 2018/19)

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close