نیوكاسڵ گرێبەستێكی نایاب پێشكەش بە عوسمان دیمبلی دەكات

 

لەكاتێكدا عوسمان دیمبلی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا لە تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بانەكەی خۆی دەدزێتەوە و نایەوێت كارەكە ئەنجام بدات، هەواڵی ئەوە هەیە كە یاریزانە فەرەنسییەكە دەیەوێت بە خۆڕایی بڕوات و پەیوەندی بە یانەیەكی دیكە بكات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مێل عوسمان دیمبلی بەم دواییە لە ڕێگەی بریكارەكەی گرێبەستێكی یانەی نیوكاسڵی پێ گەیشتوە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوووەك یاریزانێكی ئازارد پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەكە بكات و لەوێش بری 12.5 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە وەك مووچە وەربگرێت و گرێبەستەكەشی بۆ 5 ساڵ بێت.

جێی ئاماژە پێكردنە جگە لە نیوكاسل یانەكانی مانچێستەر یۆنایتد و پاریس سان جێرمان و چەند یانەیەكی گەورەی دیكە چاوەڕێی ڕۆیشتنی بەخۆڕایی دیمبلی دەكەن بۆ ئەوەی بۆ ڕیزەكانی خۆیان بیگوازنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close