دوو ئەستێرەی گرنگی بارسێلۆنا ناتوانن لە كلاسیكۆ یاری بكەن

 

بەر لە چەند ڕۆژێك لە یاری كلاسكیۆی نێوان بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید كە بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە لەسەر یاریگای كامپ ن ئەنجام بدرێت، كومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا هەواڵێكی ناخۆشی لەسەر دوو ئەستێرەی یانەكەی پێگەیشت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی تاقمی پزیشكانی بارسێلۆنا بە ڕاهێنەریان ڕاگەیاندوە كە هەر یەكە لە پیدری و ئاراخۆ ناتوانن بۆ یاری كلاسیكۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید ئامادە بن لەبەر ئەوەی تا ئەو ساتەش لە ڕووی جەستەییەوە ئامادە بن، لەهەمان كاتدا بەشداری كردنی عوسمان دیمبلی لە كلاسكیۆ لەژێر هەڕەشەی زۆر دایە و ئەگەری بەشداری كردنی یاریزانە فەرەنسییەكەش هەتا بۆ ماوەیەكی كەمیش زۆر لاوازە بەڵام مەحاڵ نییە.

جێی ئاماژەیە بارسێلۆنا لە وەرزی پارساڵدا لە هەردوو كلاسیكۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید شكستی خوارد ئەم وەرزەش بەهۆی پێكانەكان ڕۆیشتنی ئەستێرەكان دەناڵێنێت بەڵام هەوڵی بردنەوە دەدات تا بۆ سەر ڕێچكەی سەركەوتنەكان بگەڕێتەوە .

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close