مێسی تاکە یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێ زۆرترین پێناڵتی بە هاوڕێیەکانی بدات

مێسی تاکە یاریزانە لە مێژووی یاریی تۆپی پێی زۆرترین پێناڵتی بە هاوڕێیەکانی بدات، کە نوێترینیان لە یاریی پاریس سانجێرمان بوو بەرامبەر لایپزیگ، پێناڵتییەکەی بە کیلیان مباپێ دا.

لە کاتی زیادکراوی یاریی پاریس سانجێرمان و لایپزیگ لەوکاتەی یانە فەرەنسییەکە 3-2 لەپێشەوە بوو، لیۆنێل مێسی دوو گۆڵی کردبوو، کاتێک لێدانێکی سزا هەژمارکرا لیۆ پێناڵتییەکەی بە مباپێ دا لەکاتێکدا ئەگەر خۆی جێبەجێی کردبا هاتریکی دەکرد.

لە کاروانی وەرزشی خۆی مێسی تا ئێستا 29 جار پێناڵتی بە هاوڕێیەکانی بەخشیوە کە نێیمار زۆرترین پێناڵتی لەلایەن مێسی پێدراوە و 11 جار پێناڵتی لە مێسی وەرگرتووە.

مێسی 11 پێناڵتی بە نێیمار داسێلڤا، 9 پێناڵتی بە لویس سوارێز، 3 پێناڵتی بە ساموێل ئیتۆ، 2 پێناڵتی بە ئانتوان گریزمان، 2 پێناڵتی بە فیلیپ کۆتینهۆ، پێناڵتییەکەی بە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و پێناڵتییەکی دیکەشی بە کیلیان مباپێ داوە.

مێسی دەیتوانی لەو 29 پێناڵتییەی بە هاوڕێیەکانی داون بە 9 پێناڵتی هاتریک تۆمار بکات و لە یارییەکان دووانەی کردووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close